فلۆرێنتینۆ پێرێز بە یاریزانەکانی گوتووە مباپێ نایەتە ریال مەدرید

ئەمشەو لە دوایین یاریی ئەم وەرزەی لالیگا فلۆرێنتینۆ پێرێز لە ژووری جلگۆڕین بە یاریزانانی یانەکەی گوتووە مباپێ نایەتە ریال مەدرید.

گایلم بالاگوێ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی و پەیامنێری سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، ئەمشەو فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید لە ژووری جلگۆڕین بە یاریزانانی یانەکەی گوتووە، کیلیان مباپێ نایەتە ریال مەدرید.
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید و پارس سانجێرمان هەردووکیان 150 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەشی مباپێ کردووە جگە لە پاداشت و مافی وێنەکانی، هەردووکیان چاوەڕێی وەڵامی مباپێ دەکەن.

چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ شەممە یان سبەی یەکشەممە مباپێ بڕیاری کۆتایی خۆی ئاشکرا بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close