لیڤاندۆڤسکی دوو جار لەگەڵ چاڤی کۆبووەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن

لیڤاندۆڤسکی هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، بۆ ئەم مەبەستە دوو جار لەگەڵ چاڤی کۆبووەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی جگە لە بارسێلۆنا بیر لە هیچ یانەیەکی دیکە ناکاتەوە و دوو جار لەگەڵ چاڤی هێرناندێز کۆبووەتەوە و قسەیان کردووە، چاڤی و لیڤا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەست واژۆ بکەن و لیڤا تا هاوینی 2025 بە مووچەی ساڵانەی نۆ ملیۆن یۆرۆ رووبکاتە یاریگای کامپ نوو.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا ئامادە نییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ زیاتر لە گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی خەرج بکات و لیڤا خەریکی دۆزینەوەی خانووێکە لە شاری بارسێلۆنا.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، لیڤاندۆڤسکی پێداگیری لەسەر رۆیشتنی لە بایرن میونشن دەکات و بەهیچ شێوەیەک حەز ناکات لە بایرن بمێنێتەوە، ئەگەر بەرپرسانی بایرن میونشن زۆر پێداگیری لەسەر مانەوەی بکەن لەوانەیە جارێکی دیکە بە ئاشکرا لە رێگای میدیاکانەوە حەزی خۆی بۆ رۆیشتن لە بایرن دووپات بکاتەوە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close