میسی هاتنی ڕۆناڵدۆی ڤیتۆ کرد

و. هەوراز کاوە
ماوەی چەند هەفتەیەکە ناوی زێدان بە توندی لە لایەن پاریس سانجێرمانەوە بڵاودەبێتەوە. راهێنەرە فەرەنسییەکە لە هاوینی رابردوودا لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا یانەی ریاڵ مەدریدی بەجێهێشت، لە ئێستادا ئازادە و ئێستاش ئامانجی ژمارە یەکی سەرکردەکانی یانە پاریسییەکەیە، لە ئەگەری هاتنی زیزۆ هاندەرانی پاریس سانجێرمان دەیانەوێت خەونیان بۆ دروست بکات، بەڵام هاتنی زیزۆ لەلایەن لیۆنێل میسی زۆر خراپ هەستی پێدەکرێت.

زانیارییەکان لە یانەی ناسیۆناڵەوە وەرگیراون، کە ڕوونی دەکاتەوە، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بە هیچ شێوەیەک ئارەزووی بینینی زێدانی نییە لە یانەی پاریسانجێرمان.

میدیاکان دەڵێن:
ئەو یاریزانەی کە زۆترین جار باڵۆن دۆری بردۆتەوە بەجدی گومانی لەوە هەیە، کە فەرەنسییەکە کەسێکی گونجاو بێت بۆ تیپەکەیان، هەروەها ئاماژەی بە بەڕێوەبەرانی تیپەکەی کردووە، کە پێویستە لە بژاردەیەکی دیکە بکۆڵنەوە، بەڵام هۆکاری ئەم دوودڵییە لە ڕاستیدا تەواو جیاوازە.

زێدان ڕۆناڵدۆی دەوێت:

ئەگەری هاتنی زیدان بۆ پاریس سانجێرمان، دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ هاتنی ڕۆناڵدۆ بۆ ئەو تیپە، وەک لەم دواییانەدا ئاشکرابوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ دژی بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە پاریسەوە نییە و لەوەش زیاتر ئەگەر زێدان بەرپرسیارێتی تیپەکه بگرێتە ئەستۆ، ئەمەی دووەمیان لای خۆیەوە لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ خاوەنی یانەکە داوا دەکات، کە CR7 یەکێک بێت لە ئەولەویەتەکانی گواستنەوەی داهاتوویان، لە بەرامبەردا لیۆنێل میسی دژی هاتنی ڕۆناڵدۆیە، بەڵام بۆچوونی ئەو بەس نییە بۆ ڕێگریکرن له هاتنی دۆن.

هەشت سەرێڕی گرنگ لەسەر ئەم دەنگۆیانە، لەگەڵ وەڵامەکانیان بخوێنەوە:

1. ئایە زێدان لە پاریس سانجێرمانە؟
فەرەنسییەکە دژی ئەوە نییە، بەڵام کاتی دەوێت.

2. لیۆنێل مێسی ڤیتۆی کردووە ڕۆناڵدۆ بێتە پاریس
یاریزانە ئەرجەنتینییەکە نایەوێت زیزۆ لە پاریس سانجێرمان بێت، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

3.زێدان یاریزانی گەورەی دەوێت
هەروەها نیازینە دووانەیەکی ئاگرین واژۆ بکەن بۆ پاریس سانجێرمان.

4.رۆناڵدۆ ئامادەیە بۆ فرۆشتن
میدیاكانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەكەن، كە رۆناڵدۆ ئامادە دەبێت مووچەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بكاتەوە، بۆ ئەوەی بچێتە پاریس.

5.زێدان CR7ی دەوێت
دووبارە دەیەوێت ئەوەی لە ڕیاڵ کردیان لێرە پێکەوە بیکەن، بەڵام ئەمەیان قورسە و تەمەن ڕۆشتووە.

6.بۆچی بنزیما نەبێت؟
میدیاکانی ئیسپانیا ئاگریان گرتووە نوسیانە کەریم، ڕەنگە بچێتە پریسانجێرمان و بیریان لێکردۆتەوە

7.زێدان، نهێنییەکە هەر ماوەتەوە
داهاتووی ئەو یاریزانەی پێشووی ریاڵ مەدرید بە نهێنی ماوەتەوە، بەڵام ڕەنگە ئەم وەرزە جێگەی پاریس سانجێرمان بێت.

8.زێدان بۆ راهێنەرایەتی رۆناڵدۆ ئامادەیە
ئایە دووانە پێشەنگی ڕیاڵ مەدریدیان دەکرد، دووبارە، لە پاریس کۆدەبنەوە، لە کاتێکدا میسی ڤیتۆی زێدانی کردووە؟
ئەم هاوێنە تەمی دوکەڵەکە دەڕەوێتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close