پاریس بە ئۆفەرێكی باوەڕپێنەكراو بۆ ئیمباپێ ریال مەدرید نیگەران دەكات

شەڕی بەدەستهێنانی كیلیان ئیمباپێ نێوان پاریس سان جێرمان و ریال مەدرید گەیشتوتە لووتكە بەڵام كۆتایی نەهاتوە، پاریس لە تازەترین ئۆفەری كە سەیر و سەمەرەو باوەڕپێنەكراوە ریال مەدریدی شڵەژاندوە.

بەگوێرەی بەرنامەی ئیل چێرنجیتۆ ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس سان جێرمان لە تازەترین ئۆفەری بۆ ئیمباپێ جگە لە پێشكەش كردنی 120 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشتی واژۆ كردن و 100% مافی وێنە و پارەیەكی زۆری دیكەش گەر گۆڵ تۆمار بكات یان جامێك بەدەست بهێنن، بە ئیمباپی ڕاگەیاندوە كە ئەو هەموو شتێكی پڕۆژەی داهاتووی یانەكەیە و بەرپرسی یەكەم دەبێت و مافی ئەوەی هەیە تەنانەت ڕاهێنەر و یاریزانیش دوور بخاتەوە و دەشتوانێت كام یاریزانی دەوێت بۆ یانەكەی بگوازینەوە گەر یاریزانەكە و یانەكەی ڕازی بێت، ئەو ئۆفەرەش یەكەمین جارە لە مێژووی تۆپی پێ پێشكەش بە یرایزانێك دەكرێت.

هەر سەبارەت بەو ئۆفەرە سەیرەی پاریس جۆزێپ دیدریرۆل پێشكەش كاری بەرنامەی چێرنجیتۆ گوتی” ڕۆژ ڕۆژ دوای كارەكە سەخت دەبێت و لە ئیستادا بارودخەكە هیچ لە باش ناچێت، هەروەها ئیدر ئەگیری ڕۆژنامەنووسی مەدریدی گوتی كە ڕەشبینە بەوەی ئەو گرێبەستە ئەنجام بدرێت، لەكاتێدا چەند ئامادەبووێكی دیكەی بەرنامەكە گوتیان وێرای ئەو هەموو هەرایە ئیمباپی هەر پەیوەندی بەریال مەدرید دەكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close