چاڤی داوای ئەم 9 یاریزانەی لە لاپۆرتا كردوە

 

بەر لە تەواوبوونی ئەم وەرزە بە شێوەیەكی فەرمی چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بارسێلۆنا داوای ئەنجامدانی چەندین گرێبەستی گرنگی لە خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەكە كردوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس چاڤی هێرناندێز بە لاپۆرتای سەرۆكی بارسای گوتوە كە پێویستە كار لەسەر هاتنی هەر یەكە لە كریستنسن و ئازبیلیكویتا و ئالۆنسۆ و فرانك كیسی و رافینیا و كۆندی و زۆبیمیندی و كارلۆس سۆلێر و لیڤاندۆڤسكی بكات، بۆ ئەوەی ڕیزەكانی یانەكە بۆ وەرزی داهاتوو تۆكمە تر بكات و هەوڵ بدرێت بەشێكی كەمو كوڕییەكانی یانەكە چارەسەر بكات، بەگوێرەی ئاس چاڤی دەیەوێت سەرۆكی یانەكەی بری پارەی پێویست بۆ گرێبەستە تازەكان بەزووترین كات دابین بكات، تا لەگەڵ تەواو بوونی ئەم وەرزە كارەكان ئەنجام بدرێن.

جێی ئاماژەیە، بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو هەوڵ دەدات چەند یاریزانێكی بفرۆشێت و چەند یاریزانێكیش بە خۆڕایی یان بە پارەی كەم بۆ ڕیزەكانی یانەكە بگوازێتەوە، ئەویش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ئەم دوو سێ ساڵە بەرۆكی یانەكەی گرتوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close