چیرۆکی سەرکەوتنی یانەی فرانکفۆرت

ئەو لە سەرەتاوە وتی:
ئێمە دەمانەوێت لە خولێکەوە بۆ خولێکی تر بڕۆین، بەڵام نەک تەنها لە 18ی ئایاردا سەیری یاری کۆتایی بکەین.

ئۆلیڤەڕ گلاسنەری بەرگریکاری پێشووی تەمەن 47 ساڵ هیواداربوو پانتۆڵە بەختەوەرەکەی ئامادە بێت بۆ یارییە مۆنۆمێنتالەکەی دژی گلاسکۆ ڕینجێرز، چونکە لە کاتی سەرکەوتنەکانی قۆناغی 16 و چارەکی کۆتایی و پێش کۆتاییدا لەسەر هێڵی ناوچەی هونەری لەپێی دەکرد، تەنانەت ئیدارەی تیپەکە ئەو جل و شۆرتانەی یارییەکەی ویستهام یونایتدیان بە خۆڵ و ڕەنگی گیایی یاریگاکەوە لە مۆزەخانەی یانەکە هەڵگرتووە

ئەو نەمسیاوییە دەڵێت:
پانتۆڵی بەختم دەبوو پاک بکرێتەوە، هێشتا لە وشککەرەوەکاندایە، هیوادارم لەکاتی خۆیدا بیگەڕێنمەوە و لەپێی بکەم، کە هەموو یارییەکان لەپێم کردووە.

گلاسنەر لە یەکەم وەرزی راهێنەرایەتی یانەکەیدا بووە یەکەم راهێنەری نەمسا، کە جامێکی ئەوروپی بباتەوە دوای ئەوەی ئێرنست هاپڵ لە ساڵی 1983 سەرکردایەتی هامبۆرگی کرد بۆ جامێکی لەو شێوازە.

ئەو ڕاهێنەرە لە نەمسا لە یانەی SV Ried و LASK کاری کردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە یانەی ڤۆڵفسبۆرگەوە بکات، توانی بیانگەیەنێتەخولی یۆرۆپا لیگ و پاشان چامپیۆنزلیگ لە دوو وەرزدا.

بەڵام گلاسنەر سەرەتایەکی خراپی لەگەڵ فرانکفۆرتدا هەبوو، کاتێک لە قۆناغی یەکەمی جامی ئەڵمانیا لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا بە دۆڕاندنێکی شۆکهێنەر بە ئەنجامی 2-0 بە یانەی والدهۆف مانهایمی پلە سێیەم دەرکرا، لەڕاستیدا ئاینتراخت لە هەشت یاری یەکەمی لەگەڵ گلاسنەردا بردنەوەی نەبوو.

بەڵام شتەکان باشتر بوون بە بردنەوەی لە یانەی بایرن میونخ، لە مانگی ئۆکتۆبەر 2-1. گلاسنەر لەسەر ئەنجامە خراپەکانی وتی:
ئاسانترین ڕێگە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شکستەکان ئەوەیە، کە شتێکی جیاواز بکەیت، بۆیە ئێمە پێکەوە کێشەکانمان چارەسەر کردو سەیری پێشەوەمان دەکرد.

بردنەوەی یۆرۆپا لیگ دەبێتە هۆی قەرەبووکردنەوەی ژمارە خراپەکانی لە یەکەم وەرزی بۆندسلیگادا، کە 10 بردنەوە و 12 یەکسانبوون و 12 دۆڕانی هەبوو، چونکە فرانکفۆرت لە ناوەڕاستی ڕیزبەندییەکەدا مایەوە.

یانەی فرانکفۆرت لەم وەرزەدا هێزی خۆی بۆ ئەوروپا هەڵگرت و گلاسنەر هانی یاریزانەکانیدەدا، کە هەر لەسەرەتاوە یاریی کۆتایی سێڤییا لەبەرچاو بگرن.

لەوبارەیەوە ڕایگەیاند:
من پێم باشە لە کۆتایدا خۆمان ببینینەوە، دڵنیام یاریزانەکان ئەو پاڵەوانانەن، کە دەبێت خەونەکانم بەدی بێن، پێشتر کەمێکم دەستکەوتم هەبووە و دەمەوێت زیادی بکەین.

وا ئەمشەو بووە یەکەمی ئەوروپا لیگ و لە گلاسیکۆ ڕینجێرزیان بردەوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close