ئیمباپی قسەیەكی لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا بەدرۆ دەخاتەوە

 

لەكاتێكدا بابەتی دیاری كردنی داهاتووی كیلیان ئیمباپی هەوڵی گەرمی میدیا وەرزشییەكان و رۆژنامە وەرزژییەكتنی جیهانە كەس و كاری یاریزانەكە قسەیەكی خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنایان ڕەت كردەوە.

لەم بارەیەوە، فاریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی متمانە پێكراو ڕایگەیاند كە كیلیان ئیمباپی دوای چەند ڕۆژێكی دیكە بە فەرمی داهاتووی خۆی ئاشكرا دەكات، هەروەها سەبارەت بەقسەی لاپۆرتا سەبارەت بە ئیمباپی كە گوتبووی پێمان خۆش بوو هەوڵی گواستنەوەی ئیمباپی بدەین بەڵام ئەو داوای 50 ملیۆن یۆرۆی وەك مووچەی ساڵانە كردوە، رۆمانۆ گوتی كەس و كاری نزیكی ئیبمپاپی لەسەر زاری یاریزانەكە ڕایانگەیاندوە كە ئەو قسەیە لەڕاستی دوورە و شتی وا نەبووە و هیچ گفتوگۆیەكیش نێوان یاریزانەكە و بارسێلۆنا ڕووینەداوە.

جێی ئاماژە پێكردنە، بەهۆی تەواو بوونی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی لە چەند رۆژی داهاتوودا چاوەڕێ دەكرێ بە شێویەكی فەرمی یاریزانەكە داهاتووی خۆی بەمیدیاكان ڕابگەیەنێت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close