پاریس سانجێرمان بێ هیوا بوو!

كیلیان مباپێ، ئه‌ستێره‌ی لاوی فه‌ڕه‌نسی یه‌ك له‌ دیاترین یاریزانه‌كانی بازاڕی گواستنه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ زۆرترین هه‌واڵ و ده‌نگۆی ده‌رباره‌ی داهاتووی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، نزیكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ یانه‌ی داهاتووی ئاشكرا بكات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه‌ ده‌كات، پاریس سانجێرمان دڵنیا بووه‌ته‌وه‌ له‌ رۆیشتنی مباپێ.

پێگه‌ی ESPN، هه‌واڵێكی له‌ زاری یولیان لاورێنس، رۆژنامه‌نووسی فه‌ڕه‌نسی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌: “پاریس سانجێرمانی له‌ مانه‌وه‌ی كیلیان مباپێ بێ هیوا بووه‌”، به‌جۆرێك، ئه‌و یانه‌یه‌ دڵنیابووه‌ته‌وه‌ رازی نه‌بوونی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌، دوایی پێشكه‌شكردنی ئه‌و مووچه‌ به‌رزه‌، شایسته‌ دارایی و پاداشته‌ له‌ لایه‌ن PSG، ده‌رخه‌ری چوونی مباپێیه‌ بۆ ریال مه‌درید.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان به‌ ئاشكرا له‌ نێو خۆیان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێشبینی رێككه‌وتنی مباپێ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌، وه‌رزی داهاتوو مباپێ له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریی ده‌كات، نه‌ك له‌ باچه‌ی شازاده‌كان.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close