له بازرگانه په‌نیره‌وه بۆ لوتكه

و. هه‌وراز كاوه
به‌شی یه‌كه‌م
له‌م دیداره‌دا كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌مجۆره ده‌دوێت:
باوكم بازرگانی پهنیربوو، من جوتیار بووم، زه‌وی و مانگامان به كرێ گرتبوو. شیرمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی په‌نیر به‌كار ده‌هێنا، ده‌بوو چاوه‌ڕێی پهنیرهكهم بكردایه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك پێ بگات. من كوڕێكی زۆر هێمن و هاوسه‌نگ بووم، ئه‌وه كاره‌كته‌ری منی پێكهێناوه.
به‌ره‌و پارما له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا چووم، دایكم نه‌یده‌ویست یاری تۆپی پێ بكه‌م، ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك گرنگی به تۆپی پێ نه‌ده‌دا. چوار ساڵم له قوتابخانه‌یه‌كی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با به‌سه‌ر برد، به‌ڵام وه‌ك كاره‌باچی كۆتاییم به پیشه‌ی خوێندن هێنا، به‌ڵام پێش ئه‌وه هه‌میشه دایكم و داپیره‌م یارمه‌تیان ده‌دام، چونكه حه‌زم له خوێندن نه‌بوو.
دڵخۆشم له مه‌درید، من ئاگادارم كه ڕاهێنه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهان ده‌كه‌م، داواكاریه‌كه به‌رزه و ده‌بێت قبوڵی بكه‌م. له ناپۆلی باش بووم، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌درید تایبه‌ت بوو، هه‌رگیز پێم وانه‌بوو ڕووبداته‌وه. وه‌ك یاریزانی یانه‌ی ڕۆما دووچاری پێكان بووم له ئه‌ژنۆم، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی كرداری وه‌ستام. ده‌بوو پێش یارییه‌كان هیتهرێك له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانم دانێم، هه‌روه‌ها ئاوی گه‌رمم پێدا بكردایه، پیكانی یاریزانانی پێشوو به ئاسانی چاك نه‌ده‌بۆیه‌وه، به‌ڵام ئێستا باشم.
له ئیتاڵیا ئاریگۆ ساكی راهێنه‌ری یه‌كه‌مه، ئه‌و هه‌موو شتێكی گۆڕی، شێوزای تاكه‌كه‌سی یاریزانان، توانای جه‌سته‌یی، بێزاركه و شێوه‌كه‌ی به‌رگریكارانه و هێرشبه‌رانه بوو، ڕۆژێك پرسیاری لێكردین ده‌رباره‌ی ڕاهێنانه‌كان حه‌زمان له چی نییه، ئێمه وتمان شێوه یاریكردنت ، ئه‌ویش ڕۆشت به‌رگه‌ی نه‌گرت و زۆری پێ‌ناخۆش بوو. ساكی راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه، بیرۆكه‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیای گۆڕی، ده‌ركه‌وتنی وه‌كو راهێنه‌ر به‌رگریكارانه نه‌بوو، به‌ڵام شێوه‌ی كاتێناچیۆ خستبووه یاریگای به‌رامبه‌ره‌وه. بیرمه ئه‌یسی میلان لێره یاریمان كرد له شاری مه‌درید 24 جار تیپه‌كه‌ی ریاڵ كه‌وتنه ئۆفسایده‌وه، ئه‌و هه‌مووانی بێزركردبوو به بیرۆكه‌كانی له پێناوی بردنه‌وه.
من وه‌ك خۆم تێڕامانم نییه، زۆر حه‌زم له تۆپی پێیه، ئه‌وه حه‌زی منه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م شته‌كان به ساده‌یی به‌ڕێوه ببه‌م. تۆپی پێ به‌لای منه‌وه ئاڵۆز نییه، ساده‌یه، هه‌روه‌ها هێرش بردن داهێنانه، به‌رگریكردن ڕێكخراویه. ده‌توانم له چركه‌یه‌كدا زیاتریان فێر بكه‌م، یه‌كه‌میان داهێنانه و نامه‌وێت له‌وه زیاتر بكه‌م. ئه‌و پاسه‌ی مۆدریچ ده‌یدات پێویست ناكات هیچی پێ بڵێم نه كه‌ریمیش فێر بكه‌م چۆن گۆڵی پێی ده‌كات.