لیڤاندۆڤسكی قسە لەگەڵ چاڤی دەكات و بۆ هاتنە بارسێلۆنا قوربانی دەدات

لەگەڵ تەواوبوونی ئەم وەرزەی بۆندزلیگای ئەڵمانیا هەوڵەكانی بارسێلۆنا چڕ بووەتەوە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ڕۆبیرت لیڤاندۆڤسكی واژۆ بكات.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ چاڤی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بە تەلەفۆن قسەی لەگەل لیڤاندۆڤسكی كردوە و پێی ڕاگەیاندوە كە ئەوان پێیان خۆشە ئەو ئەم هاوینە لەگەل ئەوان یاری بكات و یاریزانەكەش بۆ ئەوەی كارەكە ئەنجام بدرێت ئامادەیی دەربڕیوە 6 ملیۆن یۆرۆ كەمتر لە مووچەكەی بایەرن میونشن لەگەڵ بارسێلۆنا وەربگرێت، بەمەش لیڤا ئامادەیە تەنها 16 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەربگرێت لە كاتێكدا لە بایەرن 22 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی ورەدەگرت، بەگوێرەی تازەترین هەواڵ ئەوە ماوە بارسێلۆنا ئۆفەری خۆی پێشكەش بایەرن میونشن بكات و هەردوولا لەسەر گواستنەوەكە ڕێك بكەون.

جێی ئاماژەیە، لیڤاندۆڤسكی بە فەرمی بە یانەی باریەرنی ڕاگەیاندوە كە ئەو دەڕوات و یانە ئەڵمانییەكەش دەستی بەگەڕان كردوە بۆ ئەوەی شوێنگرەوەیەك بۆ گۆڵكارەكەی بدۆزێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close