زانیاری گرنگ لەسەر گرێبەستی كیلیان ئیمباپی و ریال مەدرید ئاشكرا كرا

 

لەگەڵ نزیكبوونەوەی ڕاگەیاندنی كیلیان ئیمباپی بۆ داهاتووی خۆی و لەگەڵ زیاد بوونی ئەگەرەكانی ڕۆیشتنی بۆ ریال مەدرید، ڕاپۆرتە هەواڵیەكان ناوەرۆكی گرێبەستی ریال مەدرید و یاریزانە فەرەنسییەكان ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی كواترۆ، ریال مەدرید بەخۆڕایی ئیمباپی بەدەست ناهێنێت بەڵكو بۆ ئەوە ئەویش هەندێك لە ئۆفەرەكەی باشتر كردوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی یاریزانەكە و دەوروبەری بەدەست بهێنێت، بەگوێرەی هەواڵەكە ریال مەدرید بری 100 ملیۆن یۆرۆ تەنها وەك پاداشتی واژۆ كردنی گرێبەستەكە بە ئیمباپی دەدات، هەورەها گرێبەستەكەی كە بۆ 5 ساڵ دەبێت تێیدا بری 30 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە وەردەگرێت و هەروەها زیاتر لە 65% ی مافی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەردەگرێت، ئەو ڕێژەیەش بەرزترین و پێشتر سەرەتای هاتنی ئەو ڕێژەیە بە كریستیانۆ رۆنالدۆش نەدرابوو.

جێی ئاماژە پێكردنە كیلیان لە دوایین لێدوانی رایگەیاند كە بەر لە پەیوەندی كردنی بە هەڵبژاردەی فەرەنسا داهاتووی خۆی ئاشكرا دەكات، بەپێی پێشبینییەكانیش ئەگەری ڕۆیشتنی بۆ ریال مەدرید یەكجار زۆرە و تەنها ئەوە ماوە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close