لیڤاندۆڤسکی قسەی لەسەر داهاتووی خۆی کرد

دوای کۆتایی هاتنی یاریی نێوان بایرن میونشن و وۆلفسبۆرگ، لیڤاندۆڤسکی لەسەر دەنگۆی رۆیشتنی لە بایرن میونشن قسەی کرد و هەموو شتێکی یەکلا کردەوە

لیڤا لە قسەکانی گوتی : دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە، قسەم لەگەڵ حمدیچ کردووە پێم گوتووە گرێبەست نوێ ناکەمەوە، ئێستا هەردووکمان دەمانەوێت بیر لە داهاتوو بکەینەوە

لیڤا لە درێژەی قسەکانی گوتی :ٚ بە رێژەیەکی زۆر ئەمە دواین یاریی من بوو لەگەڵ بایرن میونشن، گرێبەستەکەم نوێ نەکردۆتەوە

ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە بڵاو بویەوە کەوا لیڤا لەگەڵ بارسێلۆنا گرێبەستی واژوو کردووە، بۆیە هەموو سەچاوەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن بارسێلۆنا بە رێژە سەدا 80 لیڤاندۆڤسکی بە دەست هێناوە بۆ وەرزی داهاتوو

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close