تەواو، بایرن میونشن هەموو شتێکی لەبارەی داهاتووی لیڤاندۆڤسکی ئاشکراکرد

یانەی بیرن میونشن هەموو شتێکی لەبارەی داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئاشکراکرد، ئەو هێرشبەرە پۆڵەندییە دەیەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت.
حەسەن سالح حەمیدزیچ بەڕێبوەبەری وەرزی بایرن میونشن لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی گوتی ‘من قسەم لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی کرد، ئەو پێی گوتم نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و دەوێت بچێتە یانەیەکی دیکە و وێستگەیەکی نوێ تاقی بکاتەوە’.

هەروەها حەمیدزیچ گوتیشی ‘بەڵام لیڤا تا هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن ماوە و ئێمە ئەوەمان بە لیڤا گوتووە’.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا، لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت لەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close