لیڤاندۆڤسكی یانەی داهاتووی خۆی بە بەرپرسانی بایەرن میونشن ڕاگەیاند

 

وا دیارە ڕۆیشتنی ڕۆبیرت لیڤاندۆڤسكی لە یانەی بایەڕن میونشن تەنها لەسەر كات وەستاوە و ئەم هاوینە گۆڵكارە پۆلۆنییەكە ڕیزەكانی یانەی باڤاری بەجێ دەهێڵێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لیڤاندۆڤسكی لە تازەترین گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایەرن میونشن ئاشكرای كردوە كە یانەی بارسێلۆنا وێستگەی
داهاتووی ئەو دەبێت و ئەو. لەوەرزی داهاتوو لە لیگای ئیسپانیا یاری دەكات، هەر سەبارەت بە هەواڵی لیڤا، فرانس ئەگویرلار ڕۆژنامەنووسی متمانە پێكراو دەڵیت لیڤا دەڕوات بەڵام ئێستا گەورەترین مەترسی بۆ تێكدانی ئەو گرێبەستە لە بارسێلۆنا پاریس سان جێرمانە، ئەو یانەیە بە پشت بەست بینی زهافی بەڕێوەبەری كارەكانی لیڤاندۆڤسكی دەیەوێت یاریزانە پۆڵەندییەكە بۆ پاریس سان جێرمان بگوازێتەوە.

جێی ئاماژەیە، بایەرن میونشن ئامادەیە بەبری 40 میلۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵكارەكەی ببێت یانەی بارسێلۆناش ئەو كارەی بەلاوە زۆر سەخت نییە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close