یۆرگن كلۆپ به هاتنی ئێرلینگ هاڵاند بۆ مانچێسته‌ر سیتی ده‌ترسێت؟
یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، له دواین ده‌ركه‌وتنی باسی هاتنی ئێرلینگ هاڵاندی بۆ مانچێسته‌ر سیتی كردووه و ترسی خۆی له‌و یاریزانه نه‌شاردووه‌ته‌وه.
یۆرگن كلۆپ دوای گواستنه‌وه‌ی هاڵاند له لایه‌ن مانچێسته‌ر سیتی گوتوویه‌تی: “هاڵاند دوو جار به‌دوای یه‌ك له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند تووشی پێكان بوو، كه‌چی كاتێك ده‌گه‌ڕایه‌وه، زۆر باش ده‌رده‌كه‌وته‌وه به هه‌مان شێوه‌ی پێش پێكانه‌كه‌ی، به‌ڕاستی ئه‌و له باشترین یاریزانه‌كانه، به‌داخه‌وه ئه‌مه گرێبه‌ستێكی زۆر باشه بۆ مانچێسته‌ر سیتی”.
دوێنێ مانچێسته‌ر سیتی، به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی هاڵاندی راگه‌یاند، دوایی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویجییه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانیش بێت، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به نزیكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه ئینگلزییه‌كه كه‌وتووه.
ورده‌كاریی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێرلینگ هالاند له مانچێسته‌ر سیتی ئاشكرابوو