ناسر خلێفی: مباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ كردووه‌ته‌وه
ناسر خلێفی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كیلیان مباپێی راگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، ناسر خلێفی له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا له مه‌درید رایگه‌یاندووه، كیلیان مباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێكردووه‌ته‌وه و ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه هه‌ر له یانه‌كه‌یان ده‌مێنێته‌وه.
قسه‌كانی خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌كاتێكدابوو، مباپێ به گه‌شتێك هه‌ر له هه‌مان رۆژدا له مه‌درید بوو، كه رۆژی 30ی مانگی داهاتوو گرێبه‌ستی نێوان مباپێ و پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه نادیاره.