چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی مۆرینهۆ

 

خۆسییه‌ مۆرینهۆ له‌ ساڵی ١٩٦٣ له‌ دایكبووه‌، مۆرینهۆ به‌رله‌وه‌ی ببێته‌ ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی، كاری وه‌رگێڕی و یاریزانیشی كردووه‌، ه‌ه‌روه‌ه‌ا كه‌ تاكه‌ ڕاهێنه‌ره‌ له‌ ماوه‌ی ٩ ساڵی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی له‌ یاریگای یانه‌كه‌ی سه‌ره‌تا تووشی شكست نه‌بووه‌، به‌وه‌ش ناوی چوو په‌رتوكی گینسه‌وه‌ ، نه‌مبه‌ر وه‌ن به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كاندا لێدوانی ئاگرین به‌ كار ده‌هێنێت و سترێس دروست ده‌كات.

باوكی مۆرینیۆ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر بووه‌، كه‌ یاری بۆ یانه‌كانی بلێنسا و ستیوبال كردووه‌، باوكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی پرتوگال بووه‌، دایكیشی مامۆستا بووه‌ له‌ قوتابخانه‌و مامی مۆرینهۆ پاڵنه‌ر و هانده‌ری بووه‌، كه‌ بچێته‌ یاریگاكان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری یاری تۆپی پێ بكات، چونكه‌ مامی پێشبینی ده‌كرد له‌ داهاتوودا كه‌سایه‌تیه‌كی جیهانی له‌بواری تۆپی پێدا لێده‌رچێت.

مۆرینهۆ له‌ ساڵی ١٩٨٩ له‌گه‌ڵ تامێ فاریا ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌، كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٦ بوونه‌ خاوه‌نی یه‌كه‌م منداڵ، ئه‌و له‌ ژیانیدا هه‌میشه‌ زیره‌ك بووه‌ له‌ قسه‌كردن، وه‌ توانیویشیه‌تی خۆی فێری چه‌ندین زمانی جیاواز بكات، له‌وانه‌ پرتوگالی و ئیسپانی و فه‌ڕه‌نسی و ئیتالی، به‌ڵام زۆربه‌ی كات به‌ كه‌ته‌لۆنی قسه‌ی ده‌كرد.
خۆسییه‌ یاریزانی هێڵی نێوه‌ڕاست بوو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ یانه‌ی وڵاتی پرتوگال یاریكردووه‌، له‌ ماوه‌ی ژیانی یاریزانیدا، زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، ته‌نیا ٩٥ یاری كردووه‌، ١٥ گۆڵی تۆماركردووه‌.
دوای وازهێنانی له‌ یاریكردن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی كه‌ته‌لۆنی ده‌زانی، چووه‌ نێو كاری وه‌رگێڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌ تۆپی پێ دوور نه‌كه‌وته‌وه‌، كه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چوونه‌ شاری به‌رشه‌لۆنه‌و بووه‌ وه‌رگێڕی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، كه‌ كاری وه‌رگێڕی بۆ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌، بۆبی ڕۆبسۆن ده‌كرد، مۆرینهۆ سوودی زۆری له‌ بۆبی ڕۆبسۆن وه‌رگرت، تا وایلێهات كاری ڕاهێنه‌رایه‌تیشی تاقیكرده‌وه‌، به‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٢ بوو به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌نفیكای پرتوگالی.

سپێشه‌ڵ وه‌ن ساڵی ٢٠٠٢ یانه‌كه‌ی جێهێشت و ڕوویكرده‌ یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالی، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌، ١٢٧ یاری ڕاهێنه‌ر بووه‌، ئه‌نجامی به‌رچاوی به‌ ده‌ستهێنا، كه‌ له‌ كۆی ١٢٧ یاری، ٨٨ یارییان برده‌وه‌، ٢٤ یاریش به‌رامبه‌ر بوون، وه‌ ١٥یاریش دووچاری شكست هاتن، له‌ ساڵی ٢٠٠٤ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دوای بردنی نازناوی چامپیۆنسلیگ بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ پۆرتۆی جێهێشت.

ه‌ه‌مان ساڵ ڕوویكرده‌ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستكه‌وتێكی بۆ یانه‌ی چێڵسی ده‌سته‌به‌ركرد به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا به‌ هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ڕۆیشت.

مۆرینهۆ له‌ ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویكرده‌ وڵاتی ئیتالیا، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی مه‌شقدانه‌وه‌ی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی، له‌ یه‌كه‌م وه‌رزیدا سێ نازناوی برده‌وه‌ و، له‌ وه‌رزی دووه‌میش ٥ نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌رمیلان برده‌وه‌، كه‌ گرنگترین ده‌ستكه‌وتی نازناوی چامپۆنسلیگی ساڵی ٢٠١٠ بوو بۆ ئینته‌رناسیۆنالی ئیتالی.

له‌ ٢٠١٠ ڕوویكرده‌ ئیسپانیا بۆ مه‌شقدانه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید، له‌ یه‌كه‌م وه‌رزی یانه‌كه‌ی، نازناوی جامی شای ئیسپانیای له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ برده‌وه‌، جگه‌ له‌م نازناوه‌ش كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستكه‌وتێكی تاكه‌كه‌سی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا تۆماركرد، كه‌ له‌ كۆی ١٠١ یاری یانه‌كه‌، ٧٨ یاری بردووه‌ته‌وه‌، ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیشی ٧٧%، كه‌ له‌ مێژووی خولی ئیسپانی هیچ ڕاهێنه‌رێك ئه‌و ڕێژه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌ و توانیشی نازنازی لالیگایان بۆ بباته‌وه‌.

له‌ حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٣ مۆرینهۆ به‌ فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌ی چێڵسی، له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌شی، توانی نازناوی وه‌رزی ٢٠١٤-٢٠١٥ی پرێمه‌رلیگ بۆ یانه‌كه‌ی بباته‌وه‌.

له‌ ساڵی 2016 بووه‌ راه‌ێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و نازناوی ئه‌وروپا لیگی بۆ بردنه‌وه‌، دواتر له‌ ساڵی 2021 بوو راه‌ێنه‌ری یانه‌ی ڕۆماڵی ئیتاڵی ئێستا تیپه‌كه‌ی دوای 31 ساڵ گه‌یاندووه‌ به‌ یاری كۆتایی جامی كۆنفرانس لیگ و ده‌كرێت له‌وێش مێژوو تۆمار بكاته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close