لالیگا زیانێكی گه‌وره‌ی كرد!

لالیگای ئیسپانی، جیاواز له وه‌رزه‌كانی رابردوو كه داهاتێكی زۆری به‌هۆی په‌خشی یارییه‌كان و رێكلامه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌م وه‌رزه زیانێكی گه‌وره و چاوهڕن كراوی كرد.
لالیگا له راگه‌یاندراوێكی به فه‌رمی رایگه‌یاند، ئه‌م وه‌رزه زیانێكی گه‌وره‌یان كردووه و زیانه‌كان به 892 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌ملێندرێت، به‌جۆرێك داهاتی یانه‌كان به‌ڕێژه‌ی 60% به جیاواز له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو كه‌می كردووه.
ئه‌م زیانانه له كاتێكدایه، هه‌رچه‌نده یاریگاكانی ئه‌و خوله پر بوونه‌ته‌وه له هانده‌ر، به‌ڵام رۆیشتی ئه‌ستێره گه‌وره‌كان له نمونه‌ی لیۆنێل مێسی، سێرجیۆ رامۆس و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تر، هاوكات دابه‌زینی ئاستی یانه ئیسپانییه‌كان، به هۆكاری سه‌ره‌كی داده‌نرێت.