ورده‌كاریی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێرلینگ هالاند له مانچێسته‌ر سیتی ئاشكرابوو

مانچێسته‌ر سیتی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ئێرلینگ هالاندی راگه‌یاند، ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویجییه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
مانچێسته‌ر سیتی به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاند هێرشبه‌ری نه‌رویجی له بۆرووسیا دۆرتمۆندی راگه‌یاند، كه هالاند له یانه نوێیه‌كه‌ی هێنده‌ی كێڤن دێ برۆین هه‌فتانه 375 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی میدیاكان، گرێبه‌سته‌كه‌ی هالاند به 100 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر مان سیتی كه‌وتووه، 60 ملیۆن یۆرۆ نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و 40 ملیۆن یۆرۆش پاداشتی یاریزانه‌كه دراوه.
به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی، هالاند له مان سیتی هه‌فتانه 46 ده‌فته‌ر دۆلار وه‌رده‌گرێت، رۆژانه 6 ده‌فته‌ر و 60 وه‌ره‌قه، هه‌ر كاتژمێرێك 27 وه‌ره‌قه و هه‌ر خوله‌كێك 46 دۆلار مووچه له یانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
هالاند له ماوه‌ی یاریكردنی له بۆندزلیگا یه‌كه‌م یاریزان بوو به هه‌ر 87 خوله‌كێك گۆڵێك تۆمار بكات، هالاند ده‌بێته سی و یه‌كه‌مین گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگ.