لیۆن به‌هۆی زۆر هه‌وابه‌ردان یاریزانێكی له‌ یانه‌كه‌ی ده‌ركرد

یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی به‌هۆی زۆر هه‌وابه‌ردان له‌ ژووری جلگۆڕین، به‌رگریكارێكی یانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی گرێبه‌ستی مارسیلۆ به‌رگریكاری به‌ڕازیلی یانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ژووری جلگۆڕینی یاریزانان بۆ گاڵته‌ و گه‌پ هه‌وای به‌رده‌دا تاكو یاریزانانی یانه‌كه‌ پێبكه‌نن و قۆشمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن.

كه‌ناڵی ESPNی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه‌، چه‌ندان جار مارسیلۆ له‌ ژووری جلگۆڕین به‌ ئه‌نقه‌ست بای به‌رداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان پێبكه‌نن، ته‌نانه‌ت له‌ یاریی به‌رامبه‌ر گلاسكۆ رینجه‌رزیش له‌ یۆرۆپالیگ هه‌مان كاری دووباره‌ كردبووه‌وه‌ و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ له‌ یانه‌كه‌ ده‌ری بكه‌ن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close