تەواو، ئەم هەفتەیە ئێرلینگ هالاند دەبێتە یاریزانی مان سیتی

هەموو شتێک تەواو بووە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی مانچێستەر سیتی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی بۆرووسیا دۆرتمۆند رادەگەیەنێت.

فابیزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی هالاند بۆ ماوەی پێنج ساڵ تا هاوینی 2027 گرێبەست لەگەڵ مان ستی واژۆ دەکات.

هالاند لە بەلجیکا بەشی یەکەمی پشکنیە پزیشکییەکانی بۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی مان سیتی کردووە، کە هالاند گرێبەستەەی لەگەڵ دۆرتمۆند هەڵدەوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مان سیتی بکات کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کەمترە لە 75 ملیۆن یۆرۆ.

مووچەکەی هالاند لە مان سیتی لە مووچەکەی کێڤن دێ برۆین کەمتر دەبێت کە هەفتانە 375 هەزار پاوەند وەردەگرێت، گرێبەستەکە ئامادەیە و تەنیا ماوە مان سیتی و هالاند واژۆی لەسەر بکەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close