لەسەر داوای چاڤی ڕاهێنەر بارسێلۆنا كار لەسەر ئەو 9 گرێبەستە دەكات

 

ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كردوە كە یانەی بارسێلۆنا ئەم هاوینە شۆڕشێكی دیكە هەڵدەگرسێنێت و كۆمەڵێك گۆڕانكاری ئەنجام دەدات.

ڕۆژنامەی ماڕكا لەم بارەیەوە ئاماژەی كردوە كە یانەی بارسێلۆنا لەسەر ڕاسپاردەی چاڤی ڕاهێنەر بڕیاری داوە ئەم هاوینە كار لەسەر ئەم خاڵ و گرێبەستانە بكات
یەكەم: گۆڵپارێز، وێرای ئەوەی تیر شتێگن هەیە، بەڵام بارسێلۆنا دەیەوێت ئینیاكی پینا لە خواستن بگەڕێنێتەوە و بیكاتە ڕكابەری شتیگن كە لە هەندێك یاری لە ئاستی پێویست نییە.

دووەم: بەرگریكاری ڕاست، لێرە دانی ئالڤیش هەیە و ساڵێكی دیكەش بە ئەگەری زۆر دەمێنێتەوە و سێرجیۆ ڕۆبیرتۆش هەیە، بەڵام هەوڵی بەڕێكردنی دیست لە ئارادا هەیە بۆ ئەوەی سیزار ئەزبیلیویتا لە چێلسی بۆ بارسا بگوازنەوە.
سێیەم: بەرگریكاری چەپ، لێرە جۆردی ئەلبا هەیە، بەڵام چاڤی بۆ ئەوەی ڕكابەری لەسەر ئەو پێگەیە دروست بكات داوای یەكێك لە نێوان گایا یان ئەلۆنسۆی چێلسی دەكات.

دڵی بەرگری: سەبارەت بەو شوێنە پیكی و گارسیا و ئاراخۆ جێی متمانەی چاڤی ڕاهێنەرن و هەوڵی جیدی دەدرێت بۆ ئەوەی لینگلیت و ئۆمتیتی و ئۆسكار مینگوێزا بەڕێ بكەن و چاڤیش داوای كریستنسنی بەرگریكاری چێلسی كردوە
هێڵی ناوەڕاست: لەم هێڵە ئەوانەی جێی متمانەی ڕاهێنەرن بریتین لە پیدری ، نیكۆ بۆسكێتس، دی یۆنگ، لێرە هەمو ئاماژەكان باس لە هاتنی فران كیسی لە میلان دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو هێڵە تۆكمەتر بكرێت.

باڵی ڕاست: لێرە دیمبلی بژارجەی یەكەمە و جێی متمانەیە، بەڵام ئەگەر ئەو بڕوات ئەوا جگە لە فیران تۆرێس یانەی بارسێلۆنا لەسەر داوای چاڤی دەیەوێت ڕافینیا لە لیدز یۆنایتد بۆ ڕێزەگانی یانەكە بگوازێتەوە، مانەوەی ئاداما سەختە
هێرشبەری سەرە ڕم: لێرە ئۆبامیانگ و فیران تۆرێس و برایتوایت و ئانسۆ فاتیش دەتوانێت لەو شوێنە یاری بكات، بەڵام چاڤی لەهەوڵ دایە بۆ ئەوەی گۆڵكارێكی بكوژی وەك لیڤاندۆڤسكی بۆ یانەكە بگوازێتەوە.

باڵی چەپ: لێرە چەندین بژاردە هەن، مەمفیس دیبای ، ئاسنۆ فاتی هەروەها فیران تۆریس دەتوانێت لیرە یاری بكات بۆیە چاڤی بۆ ئەو شوێنە داوای یاریزانی نەكردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close