مباپێ له ئۆفه‌ره نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید نیگه‌رانه
ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی نوێی پێشكه‌شی مباپێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ریزه‌كانی یانه ئیسپانییه‌كه، به‌ڵام هێرشبه‌ره فڕه‌نسییه‌كه له بڕگه‌یه‌كی ئۆفه‌ره‌كه نیگه‌رانه.
رۆژنامه‌ی ئێلپایسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، ریال مه‌درید چواره‌مین ئۆفه‌ری پێشكه‌شی كیلیان مباپێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمان بباته ریزه‌كانی، كه له‌وانه‌یه ئه‌م ئۆفه‌ره دوایین ئۆفه‌ری مێرێنگی بێت بۆ مباپێ.
رۆژنامه ئیسپانییه‌كه ئاشكرایكردووه، به‌گوێره‌ی ئۆفه‌ره نوێیه‌كه ریال مه‌درید 180 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشتی گرێبه‌سته‌كه به مباپێ ده‌دات و 40 ملیۆن یۆرۆش وه‌كو مووچه‌ی ساڵانه به مباپێ ده‌دات دوای لێبڕینی باج.
بڕگه‌یه‌كی ئۆفه‌ره‌كه كه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی مباپێ، ریال مه‌درید داوای نیوه‌ی گرێبه‌ستی سپۆنسه‌ری وێنه‌كانی مباپێ ده‌كات، واته به‌گوێره‌ی ئه‌و ئۆفه‌ره ده‌بێت مباپێ %50ی گرێبه‌ستی سپۆنسه‌ری وێنه‌كانی به ریال مه‌درید بدات، كه ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی سپۆنسه‌ره‌كانی مباپێ ده‌گاته 40 ملیۆن یۆرۆ و پێشبینی ده‌كرێت له ساڵانی داهاتوو زیاتر بێت.
به‌گوێره‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی مباپێ، هێرشبه‌ره 23 ساڵانه‌كه له‌م بڕگه‌یه نیگه‌رانه كه هه‌میشه فلۆرێنتینۆ پێرێز پێداگیری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی نیوی گرێبه‌سته‌كانی وێنه‌كانی یاریزانه‌كانی ده‌كات.