فێرگسۆن ئامۆژگارییه‌كی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كردووه

سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن ئامۆژگارییه‌كی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كردووه و داوای لێكردووه له مانچێسته‌ر یونایتد بمێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی ئاشكرایكردووه، سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆیان كردووه، فێرگسۆن داوای له كریستیانۆ كردووه له مانچێسته‌ر یونایتد بمێنێته‌وه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاشكرایكردووه، راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی مان یونایتد داوای له رۆناڵدۆ كردووه هه‌ر له مان یونایتد بمێنێته‌وه و بیر له‌وه نه‌كاته‌وه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان یانه‌كه به‌جێبهێڵێت، كه هاوینی رابردوو له یۆڤێنتۆسه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه كرد و فێرگسۆن رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆن هه‌بوو.
هێشتا چاره‌نووسی كریستیانۆ دیار نییه و چاوه‌رێ ده‌كرێت دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری نوێی شه‌یتانه سووره‌كان چاره‌نووسی دۆن یه‌كلا بێته‌وه، كه مان یونایتد له به‌شداریكردنی له وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بێ هیوا بووه.