گواردیۆلا توانج لە مۆرینهۆ دەدات

گواردیۆلا توانج لە مۆرینهۆ دەدات و لەبارەی خەرجکردنی پارە باسی رۆما دەکات.

پیپ گواردیۆلا بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی لەلێدوانێکیدا  لەبارەی خەرجکردنی پارە دەڵێت ‘من گرنگی بە خەرجکردنی پارە نادەم و پێموایە هاندەران لەم بابەتە ناگەن، ئەوەتا رۆما پارەیەکی زۆری خەرجکردووە، کەچی نەیتوانی بگاتە چامپیۆنزلیگ’.

دوای بردنەوەی ریال مەدرید لە مانچێستەر سیتی و گەیشتنی بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، خۆزێ مۆرینهۆ دڵخۆشی خۆی دەربڕی و گوتی ‘هێشتا ریال مەدرید لە دڵمدایە’.

خۆزێ مۆرینهۆ لە کارانی راهێنەرایەتی خۆیدا زیاتر لە ملیارێک و 540 ملیۆن پاوەندی لە کڕینی یاریزانان خەرجکردووە و33 نازناوی بەدەستهێناوە، پیپ گواردیۆلاش ملیارێک و 440 ملیۆن پاوەندی خەرجکردووە و 31 نازناوی بەدەستهێناوە کە شەش وەرزە لەگەڵ مان سیتی نەیتوانیوە نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close