رۆدریگۆ بۆیه‌كه‌مجار نهێنییه‌كانی ریمۆنتاداكه‌یان به‌رامبه‌ر مان سیتی ئاشكرا ده‌كات

رۆدریگۆ بۆیه‌كه‌مجار نهێنییه‌كانی ریمۆنتاداكه‌یان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر شیتی ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ی ریال مه‌درید دوای هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی له‌ دوایین خوله‌كه‌كان دووانه‌ی كرد و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی 3-1 سه‌ركه‌ن.

رۆدریگۆ هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ده‌ڵێت ‘كاتێك ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هه‌ژماركردین، کەریم بێنزێما پێی گوتم ئەگەر حەز دەکەی پێناڵتییەکە لێبدە بۆ ئەوەی هاتریک بکەی، بەڵام هەمیشە بێنزێما راهێنان لەسەر لێدانی سزا دەکات و لێزانتره‌ و لەم وەرزە لە من زیاتر شارەزایە بۆیە پێمگوت نا خۆت لێبدە، ئێستا ئێمە لە یاریی کۆتایین’.

هه‌روه‌ها رۆدریگۆ له‌باره‌ی گۆڵی دووه‌می خۆی كه‌ به‌ سه‌ر تۆماریكرد ده‌ڵێت ‘کاتێک کارڤاخال تۆپەکەی بەرزکردەوە سەرەتا تۆپەکە بەر ئاسینسیۆ کەوت، من چاوم داخست و سەرم بۆ تۆپەکە هاویشت، نەمزانی چی روویدا و تۆپەکەم نەبینی تاکو چووە ناو گۆڵ’.

رۆدریگۆ له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ له‌ قۆناخه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ دوای به‌شداریكردنی له‌ نیوه‌ی دووه‌م بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی لۆس بلانكۆس له‌ هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ ریمۆنتادا بكات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close