پزیشکێکی دەروونی: تکایە سەیری یارییەکانی ریال مەدرید مەکەن

پزیشکێکی دەروونی ئامۆژگاریی ئەو هاندەرانە دەکات کە رقیان لە ریال مەدریدە سەیری یارییەکانی ئەو یانەیە نەکەن.
پزیشکێکی دەروونی لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، داوا لەو کەسانە دەکەم کە رقیان لە ریال مەدرید دەبێتەوە و دڵیان بە سەرکەوتنەکانی ناخۆش دەبێت، بەهیچ شێوەیەک سەیری یارییەکانی ریال نەکەن، چونکە شێوازی بردنەوەکانی ریال مەدرید دەبێتە هۆی ئەوەی زیان بە تەندروستیان بگەیەنێت.

ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بووە یەکەم یانە لە قۆناخی 16 و چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی لە یاریی چوون بدۆڕێت کەچی سەربکەوێت و بگاتە یاریی کۆتایی، لە بەرامبەر مان سیتی بە درێژایی هەردوو یاریی یەکەم و دووەم مێرێنگی بۆ ماوەی 178 خولەک لەدواوەی مان سیتی بوو کەچی لە کۆتاییدا گەیشتە یاریی کۆتایی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close