دایكی كیلیان مباپێ راگه‌یاندراوێكی ده‌رباره‌ی داهاتووی كوڕه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كیلیان مابێ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بڵاو بوویه‌وه و باس له‌وه كرا, مباپێ داهاتووی خۆی یه‌كلا كرده‌وه به مانه‌وه‌ی له باچه‌ی شازاده‌كان، دایكی هێرشبه‌ره فهڕێنسییهكه راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
دایكی كیلیان مباپێ، كه كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی ژیانی مباپێیه‌وه و خۆی داهاتوو كوڕه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاشكرای كردووه و گوتوویه‌تی: “تاوه‌كو ئێستا مباپێ نه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان و نه له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك رێككه‌وتنی نه‌كردووه، به‌ڵكو داهاتوو كوڕه‌كه‌ی هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی و به نادیاریی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام گفتوگۆی به‌رده‌وام هه‌ن”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دایكی مباپێ هاتووه، “ئه‌وان به‌دوای ئارامی ده‌گه‌ڕێن بۆ كوڕه‌كه‌یان, بۆ ئه‌وه‌ی به ئارامی بیر بكاته‌وه و باشترین بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی خۆی بدات، رێزیش له هه‌موو لایه‌ك ده‌گرن”.