كیلیان مباپێ خۆی یه‌كلا كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاریی مانه‌وه‌ یان رۆیشتنی له‌ پاریس سانجێرمان

مانه‌وه‌ و رۆیشتنی كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمانی ئه‌و وڵاته‌، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌رده‌وام باسی لێوه‌ ده‌كرێت و تاوه‌كو ئێستاش به‌فه‌رمی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ رۆژانه‌ زانیاریی نوێ و جیاواز بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا، پێگه‌ی لی پاریسیانی فه‌ڕه‌نسی، له‌ نوێترین هه‌واڵی دا ئاشكرای كرد، مباپێ بڕیاریی كۆتایی خۆی داوه‌، له‌ پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌درید ناكه‌ت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، مباپێ رازی بووه‌ بۆ دوو وه‌رزی تر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ بكاته‌وه‌، دوایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش ده‌توانرێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر زیاد بكرێت به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close