رۆدریگۆ پێش یاریی مانچێسته‌ر سیتی گره‌وێكی زه‌حمه‌تی له‌گه‌ڵ باوكی ده‌كات!

رۆدریگۆ گۆسی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری ریال مه‌دریدی ئیسپانی، پێش یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆزلیگ له دژی مانچێسته‌ر سیتی، گره‌وێكی زه‌حمه‌ت له‌گه‌ڵ باوكی ده‌كات، دوایی یارییه‌كه، نه‌ك ته‌نها باوكی، به‌ڵكو هه‌موو هانده‌رانی ریال مه‌درید و تۆپی پێی شۆككرد.
رۆدریگۆی و باوكی ماوه‌یه‌ك به‌ر له یاریی گه‌ڕانه‌وه له دژی مانچێسته‌ر سیتی، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامی یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن، دواتر هێرشبه‌ره لاوه‌كه‌ی مه‌درید به باوكی گوتووه من چه‌ند گۆڵێك له یاریی گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌م، به‌ڵام باوكی باوه‌ڕی نه‌كردووه، بۆیه دواتر له نێوان خۆیان گره‌و ده‌كه‌ن و رۆدریگۆ به باوكی ده‌ڵێت: “من له دژی مانچێسته‌ر سیتی سێ گۆڵ ده‌كه‌م ” و باوكی ئه‌مه به كارێكی زه‌حمه‌ت ده‌بینێت.
دوێنێ یاریی گه‌ڕانه‌وه ئه‌نجامدرا و ریال مه‌درید توانی به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی، له مانچێسته‌ر سیتی بباته‌وه و رۆدریگۆ دوایی یارییه‌كه و تۆمار كردنی دوو گۆڵ، ئه‌م گره‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی ئاشكرا كرد و گوتی: “من دوو گۆڵم تۆمار كرد، گۆڵێكم ماوه، ئه‌و گۆڵه‌ش له یاریی كۆتایی تۆمار ده‌كه‌م”.
Rodrygo made a bet with his father that he'd score a hattrick vs. Man City 😅 pic.twitter.com/VEe2vFqH2v
— ESPN FC (@ESPNFC) May 5, 2022