ناوی لیۆنێل مێسی له‌ نێو لیستی باشترین یاریزانان نییه‌!

ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی رووبدات، به‌ تایبه‌ت دوای په‌یوه‌ندی كردنی به‌ پاریس سانجێرمان، روویدا و هه‌مووانی شۆك كرد

كه‌مێك پێش ئێستا، پێگه‌ی ESPN بڵاوی كرده‌وه‌، لیستی ناوی به‌ربژێران بۆ باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگ 1 ئاماده‌ كراوه‌ و ناوی لیۆنێل مێسی له‌ لیستی به‌ربژێرانی باشترین یاریزاندا نییه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێك دایه‌، كه‌ مێسی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، به‌ڵام جیاواز له‌ وه‌رزه‌كانی رابردووی، لیۆ توانیویه‌تی له‌ یه‌كه‌م وه‌رزی له‌ لیگ 1، ته‌نها چوار گۆڵی تۆمار بكات، جگه‌له‌وه‌ی 13 ئه‌سیستی بۆ هاوڕێكانی كردووه‌ له‌ 23 یاریی ئه‌م وه‌رزه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close