بەڵگەیەكی تازە لەسەر رۆیشتنی ئیمباپی لە پاریس ئاشكرا كرا

 

لەگەڵ تەواو بوونی ئەم وەرزە ئەگەرەكانی رۆیشتنی كیلیان ئیمباپی لە پاریس سان جیرمان زیاتر بووە و لە تازەترین هەواڵدا هاوڕێیەكی یاریزانەكە بەڵگەیەكی تازەی لەسەر رۆیشتنی ئیمباپی خستوەتە ڕوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ماڕكا (ئارا ئیتۆ)ی هونەرمەند و هاوڕێی نزیكی كیلیان ئیمباپی وێنەیەكی نێو ماڵی یاریزانەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت ئیمباپی خەریكی كۆكردنەوەی شتەكانی خۆیەتی بۆ ئەوەی مالەكەی بار بكات و بڕوات وەك لە وێنەكەیش دەردەكەوێت چەندین كارتۆنی شتی تایبەتی یاریزانەكە پێچراونەتەوە .

جێی ئاماژەیە، ئەم هاوینە گرێبەستی كیلیان ئیمباپی كۆتایی پێ دێت و بڕیارە وەك یاریزانێكی ئازاد بەخۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدرید بكات وێرای ئەوەی یاریزانە فەرەنسییەكە فشارێكی زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی گرێبەستی تازە بكاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close