ریال مەدرید پێش یاریی مان سیتی هەواڵیکی خۆشی بۆ هاندەرانی راگەیاند

ریال مەدرید پێش یاریی مانچێستەر سیتی هەواڵێکی خۆشی راگەیاند و ئامادەبوونی داڤید ئالابای بۆ ئەو یارییە دووپاتکردەوە، لەکاتێکدا بەهۆی پێکانەوە گومان دەکرا ئامادە بێت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بڵاوکردەوە و سێ یاریزانی بەهۆی پێکانەوە بانگهێشت نەکردووە، بەڵام داڤید ئالابای بانگهێشت کردووە لەکاتێکدا ئەو بەرگریکارە نەمساییە بەهۆی پێکانەوە بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد و گومان دەکرا بۆ یاریی سبەی ئامادە بێت.
هەریەکە لە گاریس بەیل و ئێدین هازارد و ئیسکۆ بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکەی مان سیتی بانگهێشت نەکراون کە سبەی چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداریی مانچێستەر سیتی دەکات لەکاتێکدا لە یاریی چوون 4-3 دۆڕا.
لە یاریی یەکەم کاسیمێرۆ بەهۆی پێکانەوە ئامادە نەبوو بەڵام بۆ ئەم یارییە بانگهێشت کراوە و بۆ یارییەکە ئامادەیە.

Image

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close