ئیمباپی بەم زووانە ئەم بڕیارە لەسەر داهاتووی خۆی دەدات

دوای چەندین دەنگۆ و پڕۆپاگەیندەی جیاواز لەسەر داهاتووی كیلیان مباپی یاریزانە فەرنسییەكە بڕیارە بەم نزیكانە بڕیاری كۆتایی خۆی بدات.

لەم بارەیەوە ڕامۆن ئەلفارێز لە ڕۆژنامەی ماڕكا ئاشكرای كرد كە كیلیان ئیمباپی بڕیاری خۆی نەگۆڕیوە و هەر بەم زووانە ڕۆیشتنی خۆ بە فەرمی بۆ ڕیال مەدرید ڕادەگەیەنێت، لێرەدا ئیمباپی و كە سە نزیكەكانی تەنها بەدوای ڕێگەیەك و كاتێك دەگەڕێن تا ئەو هەواڵە ڕابگەیەنێن لەبەر ئەوەی ئیمباپی و دەوروبەری نایانەوێت بەشێوەیەك مالئاوایی بكات كە هاندەران و بەرپرسانی یانەكە لێی تووڕە بن و یاریزانەكە دەیەوێت تا كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی پڕۆفیشناڵانە هەڵسوكەوت بكات.

جێی ئاماژەیە، ئیمباپی فشارێكی زۆر لە یانەكەی و هاندەرانی و هەتا سیاسەت مەدارانی وڵاتەكەشی لەسەرە بۆ ئەوەی لە پاریس سان جێرمان بمهێنێتەوە بەڵام پێ دەچیت یاریزانەكە بەدوای بەدیهێنانی خەونەكەی منداڵی ڕابكات و لەكۆتایی وەرز درێسی ڕیال مەدرید بپۆشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close