ڤیدیۆ: یانەیەکی ئینگلیزی یاریگاکەی بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن تەرخان کرد

یانەیەکی ئینگلیزی بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی یانەکانی ئینگلتەرا یاریاکەی بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن تەرخان کرد.
یانەی بلاکبێرن رۆڤەرزی ئینگلیزی یاریگاکەی بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی رەمەزان تەرخان کرد، ئەمڕۆ هەزاران موسڵمان لەناو یاریگاکە نوێژی جەژنی رەمەزانیان بەجێگەیاند.

میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی مایۆ زیاتر لە دوو هەزار موسڵمان لە یاریگای ئێوود پارک تایبەت بە بلاکبێرن رۆڤەرز نوێژی جەژنی رەمەزانیان ئەنجام دا، کە شێخ وسیم کێمپسۆن پێشنوێژی بۆ نوێژخوێنان کرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close