ناوەڕۆكی گرێبەستی ڕیال مەدرید لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر ئاشكرا كرا

 

یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند كە هەموو شتێك لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر كۆتایی پێ هاتوە و لەگەڵ كۆتایی وەرز ڕۆدیگەر گرێبەستەكەی واژۆ دەكات و وەك یاریزانێكی ریال مەدرید پێشكەش بە میدیاكان دەكرێت.

ڕۆژنامەی ماڕكا سەبارەت بە گرێبەستی ڕۆدیگەر لەگەڵ ریال مەدرید ئاشكرای كردوە كە گرێبەستەكە تا 2026 دەبێت واتە بۆ چوار وەرزە بە مووچەی 9 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەجگە لەوەش ڕۆدیگەر بری 8 ملیۆن بەخشیشی واژۆ كردنی گرێبەستەكەی وەدەگرێت لەبەر ئەوەی بەخۆڕایی پەیوەندی بەریال مەدرید دەكات، هەروەها بریكارانی یاریزانەكەش بری 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن، بەمەش تێچووی گرێبەستەكە زۆر لەوە كەمترە لەبەر ئەوەی بەهای یاریزانەكە لە ترانسفیڕ ماركێت زۆر لەوە بڕە پارانە زیاتر دەبێت.

جێی ئاماژەیە ڕۆدریگەر لەسەر داوای ئەنچیلۆتی پەیوەندی بەریال مەدرید دەكات و یاریزانەكەش لەبەر مێرنگی ئۆفەری هەردوو یانەی یۆڤڤینتۆس و مان یۆنایتدی ڕەتكردبووەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close