ئەنچیلۆتی بەر لە یاری ئیسپانیۆل و مان سیتی هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت

 

بەر لە دوو یارییە یەكلایی كەرەوەكەی ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل لە لیگای ئیسپانیا و بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێ گەیشت.

بەگوێرەی ئێزگای كادینا كۆپی و میدیاكانی دیكەی مەدرید ئەمڕۆ كارلۆس كاسیمیرۆ لەگەڵ گروپ مەشقەكانی بە شێوەیەكی ئاسایی ئەنجام داوە، بەمەش یاریزانە بەڕازیلییەكە بە ئەگەری زۆرەوە بۆ هەردوو یاری ئیسپانیۆل و یاری مانچێستەر سیتی دەتوانێت یاری بكات، لەهەمان كاتدا سەبارەت بە بارودۆخی داڤید ئەلابا سەرچاوەكان ئاشكرایان كرد كە ئەلابا تا ئێستاش بارودۆخی باش نییە و ئازار لە ماسوولكەكانی هەیە، بۆیە بەرامبەر ئیسپانیۆل ئامادە نابێت و بۆ یاری مانچێستەر سیتیش بەشداری كردنی گومانی تێدایە.

جێی ئاماژەیە، ئەگەر رۆژی شەممە ریال مەدرید تەنها خاڵێك لەسەر یاریگای خۆی بەرامبەر ئیسپانیۆل دەستبەر بكات ئەوا لیگا مسۆگەردەكات و بە ئاسوودەیی دەچێتە جەنگی بەرامبەر مان سیتی كە رۆژی چوارشەممە لە یاریگای بیرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close