مانێ: كلۆپ له‌به‌ر یاریزانه موسڵمانه‌كان خشته‌ی راهێنانه‌كانی لیڤه‌رپوولی گۆڕیوه

یۆرگن كلۆپ له‌به‌ر یاریزانه موسڵمانه‌كانی یانه‌كه‌ی خشته راهێنانه‌كانی لیڤه‌رپوولی گۆڕیوه تاكو بتوانن له مانگی ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بن.
سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری موسڵمانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی بی ئین سپۆرتسی قه‌ته‌ڕی رایگه‌یاندووه ‘یاریكردن و راهێنانكردن و به‌ڕۆژووبوون كارێكی هه‌روا ئاسان نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، بۆیه پێش مانگی ره‌مه‌زان ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ جۆردان هێندێرسۆن كاپتنی تیپه‌كه‌مان كرد و داوامان لێی كرد بچێت له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر قسه بكات تا بتوانێت خشته‌ی راهێنانه‌كان ده‌ستكاریی بكات و به‌یانیان راهێنان بكه‌ین’.
هه‌روه‌ها مانێ ده‌ڵێت ‘بۆ ئێمه ئاسانتره به‌یانیان راهێنان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه و پشوو بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتژمێر دوو یان سێی دوای نیوه‌ڕۆ راهێنان بكه‌ین بۆ ئێمه زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت، بۆیه راهێنه‌ره‌كه‌مان به‌م داوكارییه رازی بوو، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژوو بین’.
هێرشبه‌ره سهنیگالییهكه ده‌شڵێت ‘رۆژانه یارییه‌كان دۆخه‌كه ته‌واو جیاوازه، به‌ڵام یانه‌ی لیڤه‌رپوول هه‌موو ئاسانكارییه‌كی بۆ ئێمه كردووه تا بتوانین به‌ڕۆژوو بین، ئێمه رۆژی پێش یاریی له‌گه‌ڵ پسپۆڕی خۆراكی یانه‌كه‌مان قسه ده‌كه‌ین و خشتهیكی تایبه‌تمان بۆ داده‌نێت، ئه‌و هه‌موو كارێكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه به‌ڕۆژوو بین’.
سادیۆ مانێ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، نابی كیتا و ئیبراهیما كۆناتی له لیڤه‌رپوول موسڵمانن و به‌ڕۆژوو ده‌بن.