فه‌رمی | وه‌رزی داهاتوو ده‌بێته دوایین وه‌رز بارسێلۆنا له كامپ نوو یاریی بكات

وه‌رزی داهاتوو ده‌بێته دوایین وه‌رز بارسێلۆنا له یاریگای كامپ نوو یاریی بكات، یاریگای كامپ نوو نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و فراوان ده‌كرێت و كاره‌كانی تا ساڵی 2025 ده‌خایه‌نێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كیدا به‌فه‌رمی رایگه‌یاندووه، مانگی یۆنیۆی 2023 ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای كامپ نوو و فراوانكردنی ده‌كه‌ن و شاره‌وانی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگاكه داوه، بۆیه وه‌رزی داهاتوو بارسێلۆنا بۆ دوایین وه‌رز یارییه‌كانی له كامپ نوو ئه‌نجام ده‌دات و دواتر یاریگایه‌كه ده‌بێته كامپ نووی نوێ.
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ورده‌كاریی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای كامپ نووی نوێ روونكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، وه‌رزی 2023/2024 واته دوای دوو وه‌رزی دیكه بلاوگرانا یارییه‌كانی له یاریگای لویس كۆمپانیسی ئۆڵمپی ده‌كات، بۆ وه‌رزی 2024/2025 نیوه‌ی هانده‌ران ده‌توانن له‌ناو یاریگای كامپ نوو ئاماده‌بن و بۆ وه‌رزی 2025/2026 نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی یاریگای كامپ نوو ته‌واو ده‌بێت و یاریگایه‌كه ده‌بێته سه‌رنجڕاكێشترین یاریگای جیهان.