قەتەر داوایەکی مباپێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکاتەوە

قەتەر داوایەکی مباێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکاتەوە و  هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە رۆتشتن نزیکتر دەبێتەوە.
بەرنامی بەناوبانگی کواترۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دایکی مباپێ لە دەوحە چاوی بە تەمیم بن حەمەد میری قەتەر کەوتووە وداوای کردووە گرێبەدتەکەی کیلیان مباپێبۆ ماوەی وەرزێک نوێبکرێتەوە و مەتجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی دابنرێت، بەڵام میری قەتەر داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە و دووپاتی کردووەتەوە ئەوان دەیانەوێت بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستەکەی مباپێ نوێبکەنەوە.
بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەسەر چۆنییەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو دایکی مباپێ بچێتە مەدرید و چاوی بە بەرپرسانی ریال مەدرید بکەوێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکە بکات کە کۆتایی ئەم وەرزە مباپێ دەتوانێت بێبەرامبەر بچێتە هەر یانەیەکی دیکە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close