بێنزێما نهێنی پێناڵتییەکەی بەرامبەر مان سیتی ئاشکرا دەکات

کەریم بێنزێما دوای یارییەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی نهێنی شێوازی جێبەجێکردنی پێناڵتییەکەی ئاشکراکرد، کە بە شێوازی ۆانێنکا پێناڵتییەکەی لێدا.

کەریم بێنزێما دوای یارییەکەیان بەرامبەر مان سیتی لەبارەی پێناڵتییەکەیان گوتی ‘هەستم دەکرد دەستم بەرامبەر گۆڵپاریزەکان کەشف بووە و شێوازی جێبەجێکردنی لێدانە سزایەکانی منیان زانیوە، بۆیە دوای یارییەکەم بەرامبەر ئۆساسۆنا بڕیارمدا شێوازێکی نوێ تاقی بکەمەوە و زۆر بە ئارامی و لەسەرخۆیی پێناڵتییەکەم لێدا’.

هەروەها کارلۆ ئەنچیلۆتی لەبارەی پێناڵتییەکەی بێنزێما گوتی ‘ئێمە دوای یارییەکەی ئۆساسۆنا بیرمان لەوە نەکردەوە پێناڵتییەکان تیپەکەمان بگۆڕین، لە راهێنانەکان بێنزێما مەشقی لەسەر پێناڵتی دەکرد بەڵام من نەمدەزانی بێنزێما بەمشیوەیە لێدانە سزایەکە جێبەجێ دەکات، بۆ من زۆر چاوەڕواننەکراو بوو، بەڵام بێنزێما کەسایەتی بەهێزی خۆی پیشان دا، ئەستەمە لە قۆناخی پێش کۆتایی یاریزانێک بەمشێوەیە لێدانی سزا جێبەجێ بکات’.

بێنزێما لەدوایین چوار پێناڵتی سێ پێناڵتی فەوتاندبوو، بەڵام بەرامبەر مان سیتی دووانەی کرد کە گۆڵێکی بە پێناڵتی بوو.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close