ڤیدیۆ: لێدانە سزایەکەی ریال مەدرید بەرامبەر مان سیتی دروست نەبوو

لێدانە سزایەکەی ریال مەدرید بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ کاردانەوەی زۆی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک پێیانوایە دروستبوو هەندێکیش دەڵێن دروست نەبوو.
دوای یارییەکە پیپ گواردیۆلا لەبارەی ئەو لێدانە سزایە گوتی ‘لێدانە سزایەکەی ریال مەدرید دروست نەبوو، ئێمە پێشتر بەرامبەر تۆتێنهامیش هەر بەهۆی رووداوێکی هاوشێوە کراینە دەرەوە، وادیارە یاساکان لەم خولە بەمشێوەیەن’.
هەروەها جەیمی کاراگێر و میکایل ریچاردز ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلیزی لە ستۆدیۆی شرۆڤەکردنی دوای یارییەکە گوتیان ‘بهپێی یاسای تۆپی پێ، ئهگهر تۆپ بهر سهری یاریزانێك بكهوێت و بگهڕێتهوه و بهردهستی یاریزانهكه بكهوێت نابێته لێدانی پێناڵتی، بۆیه ئهوهی ئیمریك لاپۆرت لێدانی پێناڵتی نهبوو’.
مان سیتی لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریی چوون 4-3 لە ریال مەدریدی بردەوە، کە کەریم بێنزێما لە یارییەکە دووانەی کرد و گۆڵێکی بە لێدانی سزا بوو.
Should Real Madrid have been awarded a penalty? @ChristinaUnkel discusses Aymeric Laporte's handball with @MicahRichards. pic.twitter.com/JqRDMm2XLG
— CBS Sports Golazo ⚽️ (@CBSSportsGolazo) April 26, 2022