شه‌ڕی لوتكه‌ی تۆپی پێی ئه‌وروپا

هه‌وراز كاوه
ئه‌وه‌ی بینه‌ری تۆپی پێ چاوه‌روانی ده‌كات كاته‌كه‌ی نزیكه و به‌چاوی خۆیان یه‌كێك له جوانترین یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌نێوان هه‌ردوو یانه مانچسته‌ر سیتی و ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌بینن.
یارییه‌كه رۆژی سێ شه‌ممه كاتژمێر 10 به‌كاتی كوردستان له‌سه‌ر یاریگای ئیتحاد له شاری مانچسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م یارییه جگه له‌وه‌ی به كۆتاییه‌كی پێش وه‌خت ناوده‌برێت، به‌ڵام چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی جیا جیا له‌خۆ ده‌گرێت، به تایبه‌تی بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، كه له‌م ساڵانه‌ی دوایی یه‌ك ملیار دۆلاری خه‌رج كردووه له پێناو دروستكردنی تیپێكی تۆكمه و بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنسلیگ، تا له‌وێوه ته‌واوی تۆپی پێی ئه‌وروپا كۆنتڕۆڵ بكات.
ئه‌گه‌ر باسی دۆخی هه‌ردوو یانه‌كه بكه‌ین تاراده‌یه‌ك له‌یه‌كه‌وه نزیكن، له دوو یاریی پێشوودا سیتی له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ریاڵ له یانه‌ی چێڵسی برده‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو تیپه‌كه له خولی ناوخۆی وڵاته‌كانیان له خانه‌ی یه‌كه‌می خولی ئیسپانی و ئینگلیزین، به‌ڵام سیتی به‌هۆی یاری زۆر و ڕكابه‌ری گه‌وره‌وه خوله‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه، كه‌چی ڕیال تاڕاده‌یه‌ك دوای بردنه‌وه‌ی له ئۆساسۆنه نازناوی لالیگای یه‌كلایی كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها كۆتا یاری هه‌ردوو یانه‌كه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان له ساڵی (2020) له قۆناغی 16ـی خوله‌كه‌دا بوو، كه ئه‌وكات زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید بوو، به‌ڵام گواردیۆلا توانی یانه‌ی ڕیاڵ له خوله‌كه بكاته‌ده‌ره‌وه، جگه له‌مانه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی دواین مه‌شق و ڕاهێنانی به ته‌واوی یاریزانه‌كانیه‌وه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی ئه‌نچیلۆتی به‌بێ یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنانی قورسیان كردووه، چونكه ئالابای به‌گریكار پێكانی له پێی چه‌پیدا هه‌یه و چاوه‌ڕوانی ئۆكه‌ی پزیشكه‌كان ده‌كات بۆ یاریكردن، هه‌روه‌ها گومان له به‌شداری مێندی ده‌كرێت و ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ریش رایگه‌یاند:
كاسمیرۆ پێكانێكی سووكی هه‌یه و ڕه‌نگه به باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیتی ئاماده‌بێت، له به‌رامبه‌ر نه‌بوونی ئه‌و یاریزانه سه‌ره‌كیانه ڕاهێنه‌ر ناچاره پشت به‌تواناكانی هه‌ردوو یاریزان بێڵ و مارسیلۆ ببه‌ستێت، كه هه‌ردوو یاریزانه‌كه گومان له تواناكانیان ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه كه‌مترین یاریان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یاندا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام كاتێك ته‌ماشای كه‌ریم بنزیما و لۆكا مۆدریج و تۆنی كرۆز ده‌كه‌ی هه‌ر ئه‌م ناوانه بوون تیپه‌كه‌یان گه‌یاندووه به لوتكه، له به‌رامبه‌ردا زیچینكۆی به‌رگریكاری مانچسته‌ر سیتی ده‌ڵێت:
ڕیاڵ مه‌درید پادشای ئه‌وروپایه و ته‌نیا كه‌ریم بنزیما له تیپه‌كه‌دا ترسناك نییه.
به‌ڵام له نه‌بوونی ئه‌و یاریزانانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ گواردیۆلا و ده‌رگای بیركردنه‌وه‌ی ده‌كاته‌وه، تا به ئاسانی به‌سه‌ر پادشای خوله‌كه یانه‌ی مێره‌نگی سه‌ربكه‌وێت و بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ تیپه شین پۆشه ئاسمانییه‌كه بگاته‌وه به یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ.