گواردیۆلا: ناتوانین رکابەری مێژووی ریال مەدرید بکەین پێویستە لاساییان بکەینەوە

گواردیۆلا پێش رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکە رایگەیاند، گومان هەیە کایل وۆلکەر و جۆن ستۆنز ئامادەبن و گوتیشی ‘ناتوانین رکابەریی مێژووی ریال مەدرید بکەین’.
گواردیۆلا: سبەی کایل وۆلکەر و جۆن ستۆنز ئەستەمە بتوانن بەرامبەر ریال مەدرید یاریی بکەن دواتر بڕیاری کۆتایی خۆمان دەدەین، گابریێل خیسۆسیش لە بەرگری لای راست یاریی پێناکەم، هەرچەندە ئەگەر بەرامبەر ڤینیسیۆس یاریی بکات رکابەرێکی بەهێز دەبێت.
گواردیۆلا: ئەگەر بمانەوێت بە مێژوو رکابەریی ریال مەدرید بکەین ئەوا ناتوانین، چونکە ریال مەدرید انەیەکی گەورەیە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بگەینە یاریی کۆتایی.
گواردیۆلا: 10 ساڵ پێش ئێستا ههرگیز مان سیتی بیری لهوه نهدهكردهوه له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ بهرامبهر ریال مهدرید یاری بكات، بۆیه دهبێت ههموومان ههست به شانازی بكهین بهرامبهر ئهو یانهیه یاری دهكهین.
گواردیۆلا: لە یارییەکەی سبەی لەوانەیە بەهۆی ئامادە نەبوونی چەند یاریزانێکەوە هەندێک یاریزان لە شوێنی راستەقینەی خۆیان یاریی نەکەن..
گواردیۆلا : خەڵک دەڵێن ریاڵ مەدرید بەختی هەیە یان ئەوە رێکەوتە کە روودەدات، باوەڕم پێ بکەن هۆکارەکەی کوالیتی یاریزانەکانە و رێکەوت نییە.
گواردیۆلا: کاتێک ریال مەدرید 3-0 لەدواوە دەبێت لە ناکاو یاریزانێک دەردەکەوێت و یارییەکە دەگۆڕێت، لە تۆپ ناترسن، یاریزانی تر لە کاتی دۆڕاندن خۆیان دەشارنەوە، بەڵام یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە یاری ناترسن و داوای تۆپ دەکەن و بێ کێشە یاری خۆیان دەکەن، باشترین وانە بۆ ئێمە ئەوەبوو کە لێوەیان فێربین و کۆپی ئەو باوەڕبەخۆبونە بکەین.