ڕۆناڵدۆ چی بۆ بایرن میونخ دەکات

بۆندی ڕۆناڵدۆ لە بایرن میونخ بۆ وەرزێک و دواتر بەپێی ئاستی دەکرێتە دوو وەرز، بەڵام ئەمە تەنیا بیرۆکەیە و ڕەنگە گوشار بێت لەسەر لیڤاندۆڤسکی.
لەمکاتەدا کریستیانۆ ئەمەی پێخۆشە و ئامادەیە بیر لەو ئۆفەرە بکاتەوە، هۆکار زۆرن ڕووبکاتە خولی ئەڵمانی، بە تایبەتی بایرن میونخ، کە پێم وایە یەکێک لەو خاڵانە هۆکار بێت مۆلەرە، ئەم کوڕە لە چەند ساڵی پێشوو زۆرترین یارمەتی گۆڵکردنی لیڤای داوە، بەردەوام یاری بۆ ئاسان دەکات و هەرگیز ڕاناکات بەدوای تۆپ و بەرگریکاراندا، بەردەوام لە بۆکسی گۆڵدا هەرچی تۆپ هەیە ئاسانی دەکات بۆ گۆڵکردن و ڕۆناڵدۆش کەسێکی وای دەوێت، کە لەدای بنزیماوە کەس ئەمەی لەگەڵ نەکردووە.
خاڵێکی دیکه وادەکات ڕۆناڵدۆ خێرا بیر لە بایرن بکاتەوە، شێوە یاریکردنی ئەو تیپەیه لە باڵەکان و هەڵدانی تۆپی بەرزە، بۆ ناوچەی گۆڵ، کە ئەمەش بۆ کریستیانۆ نیعمەتە و بەبێ ماندوێتی دەتوانێت زۆرترین سەر لێبدات، جگە لەوە بایرن کەم لەنێو هێڵەکانی تیپی ڕکابەر یاری دەکەن و زیاتر دەیانەوێت پەستان لە تەواوی یاریگا لەسەر ناوچەی 18 مەتری تیپی دژ دروست بکەن، کە ئەمە ناوەند و پاڵپشت و باڵەکان پێی هەڵدەستن، کە ئەوەش وادەکات ڕۆناڵدۆ کەمترین کات بۆ وەرگرتنی تۆپ بێتەدەرەوە و زۆرترین تۆپی بۆدەچێت، کە ئەوەنەی لەسەر دەبێت بیخاتە گۆڵەکەوە، لە کاتێکدا خولی ئەڵمانی یاریکردن تێدا ئاسانە.

هەوراز کاوە
هەندێک تێکستەکان بێڵدی ئەڵمانی

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close