مباپێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوو مەرجی بۆ پاریس سانجێرمان داناوە

کیلیان مباپێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوو مەرجی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان داناوە و دایکی هێرشبەرە فەرەنسییەکە هەردوو مەرجەکەی بە یانەکە گوتووە.

بەرنامەی کواترۆی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دایکی کیلیان مباپێ کە ئێستا بە گەشتێک لە قەتەرە، بە بەرپرسانی پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە مباپێ بەو مەرجەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە راهێنەرایەتی یاناکە دووربخرێتەوە و یانەکە چەند گرێبەستێک لەپێناوی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ واژۆ بکات، ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسیش رایگەیاندووە، مباپێ داوای کردووە لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەش لەسەر کار لابدرێت، ئەمەش یەکێکە لە مەرجەکانی مباپێ بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

پاریس سانجێرمان دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت مباپی رازی بکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە هەموو هەوڵێکی دا پەلکێکی یانەکەی بکات بەڵام یانەکەی پاریس دوو ئۆفەری مەدریدییەکانی رەتکردەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close