ریال مەدرید لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریی بەرامبەر مان سیتی بڵاوکردەوە

کارلۆ ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بلاوکردەوە.

بۆ یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کارلۆ ئەنچیلۆتی هەریەکە لە داڤید ئالابا، کاسیمێرۆ، فێرلاند مێندی و مارسیلۆی بانگهێشتکردووە لەکاتێکدا بەهۆی پێکانەوە گومان دەکرا بۆ ئەو یارییە ئامادەبن، بەڵام هەریەکە لە لۆکا یۆڤیچ و ئیدین هازارد و ماریانۆ دیاز لە دەرەوەی لیستی یارییەکەن.

رۆژی سێشەممە کاتژمێر 10:00ـی شەو ریال مەدرید لە یاریگای ئیتیحاد لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی مان سیتی.

Image

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close