ئایه ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر موسڵمانە یان مەسیحی؟

راپۆرتێکی ئینگلیزی لەسەر ئاینی ئەنتۆنیۆ رودیگێر ئایه موسڵمانه یان کریستیان؟ ئاشکرای کردووە کە ئاینی راستەقینەی چیە، کە هەزاران هاندەری چێڵسی خۆشیان ده‌وێت ده‌یانه‌ویست بزانن دینكه‌ی چییه؟ چونکە یاریزانەکە ڕۆڵی دیاری هەبووە لە یانه‌كه‌یان.
ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر لە بەرلینی پایته‌ختی ئەڵمانیا لە ساڵی 1993 دایکبووە، كه خۆی به‌ره‌گه‌ز ئەفریقیە. ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر پێش ئه‌وه‌ی ڕووبکاتە چێڵسی لەگەڵ محەمەد سەڵاحی میسری لە یانەی ڕۆما بوون، له ساڵی 2017 هەردووکیان ڕوویانكرده خولی ئینگلیزی.
ئەوەی هەندێک نایزانن دەربارەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر، ئه‌ویه ئه‌و یەکێکه لە دیارترین بەرگریکارەکان لە ئێستادا و خاوه‌نی تەکنیکی به‌رزی بهرگریکارانەی لا باڵەکانە، هه‌روەها بە لەگەڵ تۆخێل وەرزی پێشوو جامی چامپیۆنسلیگی ساڵی 2021ـی برده‌وه.
بەم دوایانە هەواڵ هەبوو لەسەر نیازی چاڤی بەڕێوەبەری بەرشەلۆنە، بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریه‌كانی ناوبراو، پێشتر ئیدارەی به‌رشه پەیوەندییان بە بریکاری کارەکانی یاریزانەکەوە کردبوو، بەڵام لە میدیاکان ئاشکرا نەکراو و ئێستا ڕیاڵ مه‌درید نیازی وایه بیباته ریزه‌كانی خۆی.
ئاینی یاریزانه‌كه موسڵمانه و باوەشی بە دینی ئیسلامدا کردووە، دواتر خۆی وێنه‌یه‌كی بۆ بینەرەکانی لە سۆشیال میدیا بڵاكردهوە، له مزگه‌وتی شێخ زاید له ئه‌بو زه‌بی لەگەڵ کانتی و هاوڕێکانی بوو، پاشتر له‌كاتی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام سوجده بۆ (خودای پەروەردگار) ده‌بات، پاشان ڕوویكرده شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز، له‌وێ له‌گه‌ڵ كانتی دووباره ده‌ركه‌وته‌وه.
سوپاس بۆ خوا🙏