لیۆناردۆ لەبارەی مباپێ گاڵتە بە ریال مەدرید دەکات

لیۆناردۆ دوای بەدەستهێنانی نازناوی خولی فەرەنسی گاڵتە بە ریال مەدرید دەکات و دەڵێت ‘کیلیان مباپێ دەزانێت چ بڕیارێک دەدات و ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتری باشە’.

لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان لەبارەی چارەنووسی کیلیان مباپێ لە لیدوانێکی بۆ میدیاکان گوتی ‘ئێمە دەمانەوێت مباپێ لەگەڵمان بەردەوام بێت، ئەو لەلای هەمووان خۆشەویستە، ئەو خەریکە بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتەوە و هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە، مباپێ دەیەوێت باشترین بڕیار بدات و راستگۆیە لە قسەکانی، بێگومان بە راوێژ لەگەڵ ئێمە بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات’.

هەروەها لیۆناردۆ بە گاڵتەوە باسی دەنگۆی چوونی مباپێی بۆ ریال مەدرید کرد و گوتی ‘سێ ساڵە بەرپرسانی ریال مەدرید هەموو رۆژێک دەڵێن مباپێ دێتە ریال مەدرید و زۆر بەدڵنیاییەوە ئەم قسەیە دەکەن، وادیارە بەرپرسانی ریال مەدرید زۆر دڵنیان، بەڵام هێشتا مباپێ بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە’.

کیلیان مباپێ لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند هێشتا بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەی داهاتووی نەداوە کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و هەمووان چاوەڕێن بزانن لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە یان دەچێتە ریال مەدرید.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close