ڕۆژنامەیەكی ئینگلیزی ناوەڕۆكی هەڕەشەكانی سەر هاری ماگوایەری بڵاوكردەوە

دوای چەند رۆژێك لە گەیشتنی هەڕەشەیەكی كوشتن بۆ هاری ماگوایەری كاپتنی مانچیستەر یۆنایتد ڕۆژنامەیەكی ئینگلیزی ناوەرۆكی ئەو هەڕەشەی ئاشكرا كرد و بڵاویكردەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەن هاری ماگوایەر لە رێگەی ئیمیلەوە دوای شكستی یانەكە بەرامبەر لیڤەرپوول نامەیەكی هەڕەشەی بۆ هاتبوو كە تێیدا خاوەنی هەڕەشەكە دەڵێت ” تۆ تەنها 72 كاتژمێرت لە بەردەم دایە بۆ ئەوەی بە فەرمی یانەی مانچێستەر یۆنایتد بەجێ بهێڵیت، بەپێچەوانەی ئەوە 3 بۆم لەنێو ماڵەكەت دانراوە و ئێمە ماڵەكەت دەتەقێنینەوە گەر ئەو داواكارییە بەجێ نەگەیەنیت”.

جێی ئاماژەیە، بەگوێرەی تازەترین هەواڵی ڕۆژنامە ئینگلیزییەكان ئەگەری ئەوە هەیە راهێنەری مان یۆنایتد لە یاری ئەمرۆی یانەكە بەرامبەر ئارسنال ماگوایەر لەسەر كورسی یەدەگ دابنێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close